24/08/2021
پیم خۆشە میژووی چای و قاوەی کوردی تان بۆ ڕوون کەمەوە زووریک لە خەڵکی کوردوستان پیان وایە میژووی چای مۆرکی کوردی پیوەیە لەڕاستیدا هەڵەن ئەوەی ڕەسەن ترە قاوەی کوردیە کە میژووی دروست بوونی زۆر کۆنترە وەک لە چای کە ئیستا خواردنەوەیەکی کلتوری باوی کوردە . قەزوان (قاوەی کوردی)
قاوەی کوردی کە زیاتر بە قاوەی قەزوان ناسراوە لە هەندێک لە زارەوەکانی تری زمانی کوردیدا بە کەزوان یان کێزوان یان شینگێل (Kezwan yan kizwan yan şengêl) ناودهبرێت ١٩٣٠ قاوەی کوردی بەناوی Kurdish coffee ههناردەی وڵاتانی ئەوروپا کراوە. لەدوای ئەم سهردهمهوه و لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ساڵی ١٩٢٣، قاوەی کوردی کە بەقاوەی قەزوان ناسراوە، بەهایەکی کهلتووری نەتەوەيی کوردى ههبووە، وەک هەموو بەها کهلتووريی و نەتەوەییەکانی تری کورد و مۆرکی کوردبوونی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە لێ سەندراوهتهوه و هەر زوو ناوەکەیان لە قاوەی قەزوانەوه بۆ menengiç kahvesiگۆڕيوه. ئەگەرچی قاوەی کوردی زۆر لە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیاوە بوونی هەبووە و ناسنامەی کوردی هەبووە هەر لە کوردستان تا فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپابە کورتی لە نێوانی ساڵی ١٨٣٠ تا ساڵی ١٩٣٠ قاوەی کوردی لە فەرەنسا بە ناوی Chicorée au Kurde بازرگانی پێوە کراوە، دوای دامەزراندنی دەوڵەتی تورک هەم بەرهەمی Chicorée au Kurde (چیکورێ ئۆ کوردا) هەم ناسنامەکەی دەگۆڕن بۆ قاوەی تورکی٧٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا کورد قاوەی قەزوانی هەبووە و خواردویەتييەوە. هەر بۆیە ئەگەر چاوێک بەکهلتووری کوردیدا بخشێنین ئەو نەریتە باوەی کە لەنێو نەتەوەی کوردا هەبووە و ئێستا وڵاتانی عەرەب کردویانە بەناسنامەی خۆیان بۆ ژن و ژنخوازی و لە دراما تورکييهكاندا لە کوردستان بەخشی دەکەن بە خودی کورد نامۆبووە، کورد خۆشی وادەزانیت ئەوە نەریتی بێگانانە نەک کورد.هەر زۆر دوور نەڕۆین لە شاریکی وەک شاری سلێمانی تا ساڵی ١٨٨٥ نەیانزانیوە (چا) چیيە و چۆنە و نەیانخواردووهتەوە تا ناوهڕاستی سەدەی نۆزدەش شتێک نەبووە بەناوی چایخانە ئەوەی هەبووە هەر قاوەخانە بووە.بۆنموونە قاوەخانەی مارف قاوەچی ههبووه کە لە بەر بەلهدێيهکە بووه بهرانبهر قەیسەری نەقیب بووە.قاوەخانەی مام ئەحمەدی چایچی ههبووه لە گەڕەکی دەرگەزێن لای شیوی قازی لەبەر ئەوەی گەرمیانیيەکان بۆ ساخکردنەوە گەنمی قەندەهاری دەهاتنە شاری سلێمانی و لەو قاوەخانەیە گەنمەکەیان دەفرۆشت و هەر لەو قاوەخانەیە دادەنیشتن، هەربۆیە ناویان نابوو قاوەخانەی چەمچەماڵ. قاوەخانەی کەلـلە ههبووه كه ئەم قاوەخانەیە لەناو بازاڕ خوار کەبابخانەی وەستا گورونی کەبابچی بوو، خاوەنەکەی ناوی کەلـلەی قاوەچی بوو. ههروهها قاوەخانەی سەر چيمەن ههبوو له گەڕەکی گۆێژە لقی سەرچیمەن بەرانبەر دوکانی (عەلی فەوتاو) ئەم قاوەخانەیە چەند دەستێکی کردووە کۆتاجار عەبدوڵڵا ئەفەنی بەناوبانگ بووە بە (عەبە بەراز) گرتوویەتی کاری تێدا کردووە ئەم قاوەخانەیە زۆرێک لە بازرگان و پیاو ماقولی گەڕەک هاتوچۆیان کردووە.
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە لە کتێبی شاری سلێمانی بەرگی یەکەم لاپەرە ١٩٦ دهنووسێت (لەزەمانی عوسمانلی لە نێوان ساڵی ١٨٨٥-١٨٩٠ مەلا محەمەدی مەلا غەفوور کە ناسراوە بە مەلا ئەحمەدی چایی بۆ بازرگانیکردن هاتوچۆی وڵاتی ئێرانی کردووە.. جارێکیان لە بازار ئەبێنی لە چایخانەکاندا خەڵک دانیشتوون بۆ قاوە و چا خواردنەوە مەلا ئەحمەدیش دادەنیشێت و داوای چا دەکات، بۆى دێنن و دەیخواتەوە.. بە دڵی دەبێت ئیتر دەکەوێتە چا خواردنەوە.واتا پیش ساڵی ١٨٨٥ شتێک نەبووە لە کوردستان بە ناوی چا ئەوەی هەبووە قاوە بووە هەر قاوەمان خواردۆتەوە، ئێستاش لە گەرمیان بەتایبەتیش لە خانەقین بەنان و چای بەیانیان دەلێن (قاهـوەتی) زۆریکیش لە قەدیمێکانی شاری سلێمانی هەر دەڵێن بۆ قاوەتی یان قاوەڵتی چووین بۆ ماڵی فڵانە کەس، واتا نەتەوەی کورد زۆر پێش گەلانی ناوچەکەوە خواردنەوەیەکی تایبەت بە خۆی دۆزیوەتەوە بڕواشیان وابووە قاوەی قەزوان کاریگەريی چاکبوونەوەی هەبێت. ئەوەی قاوەی قەزوان لە قاوەجیهانييهکان جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە قاوەی قەزوان بە سروشتی کافائینی تێدانیيە و سەرەتا وەک چارەسەری نەخۆشی بەکاریان هیناوە.