Hawyar Restaurant

Hawyar Restaurant باشترین خواردەمەنی تام و لەززەت
نرخی گونجاو
پاکوخاوێنی

چۆن خۆت لە گەرما دەپارێزیت؟لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە پێنا...
05/07/2023

چۆن خۆت لە گەرما دەپارێزیت؟
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، چەند رێنماییەكی تایبەت بەوەرزی هاوین و خۆپاراستن لە شەپۆلی گەرمای بەتین بڵاودەكاتەوە.
لە ڕێنماییەكانی تەندروستیدا هاتووە: لە پێناو پاراستنی تەندروستیی و خۆپارێزیی لە گەرمای هاوین، پێویستە هاووڵاتیان هەوڵبدەن لە نێوان كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ هەتا 3ی پاشنیوەڕۆ، لە تیشكی راستەوخۆی هەتاو دووربكەونەوە و لە كاتی چوونەدەرەوەشدا دژەخۆر بەكاربهێنن.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەش دەكات، باشترە هاووڵاتیان خواردنە ساردەكان بخۆن، بەتایبەت ئەو سەوزە و میوانەی، كە ڕێژەیەكی زۆر ئاویان تێدایە و لە كاتی گەرمادا سوود بە جەستە دەگەیەنن.
لە رێنماییەكاندا ئەوەش هاتووە، باشتر وایە رۆژانە هاووڵاتیان دوشێكی فێنك وەربگرن، یاخود پێستیان تەڕ بكەن، لە كاتی پێویستیشدا پارچە قوماشێكی تەڕ بەكاربهێنن بۆ شێداركردنەوەی پێست، هەروەها ئاو و شەربەتی سارد بخۆنەوە، ئەگەریش ناچار بوون لەگەرمادا بچنە دەرەوە، ئەوا لە سێبەردا بڕۆن.
بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی، پێویستە لە وەرزی هاوین و بەتایبەت لە كاتی هاتنی شەپۆلی گەرمادا، جلوبەرگی لەلۆكە دروستكراو بەكاربهێنرێت، كاتێكیش چوونە بەر هەتاو، كڵاو لەسەر بكەن بۆ داپۆشینی دەموچاو و مل و گوێ.
داواش لە هاووڵاتیان كراوە، دووربكەونەوە لە چالاكییە قورسەكانی دەرەوە و لە كاتەكانی تردا كاریان تێدا بكرێت، وەك كاتەكانی بەیانیان زوو یاخود ئێواران.

02/07/2023

جەژنتان پیرۆز بێت
هەمیشه لە جەژن و خۆشیی ‌و شادیدا بن

خۆت بپارێزەفەرمانگە تەندروستییەكان و پسپۆڕانی ژینگە هۆشداریی دەدەن سەبارەت بە كاریگەرییە خراپەكانی خۆڵبارین. بە هۆی گۆڕا...
30/05/2023

خۆت بپارێزە
فەرمانگە تەندروستییەكان و پسپۆڕانی ژینگە هۆشداریی دەدەن سەبارەت بە كاریگەرییە خراپەكانی خۆڵبارین.
بە هۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی وشكبونەوەی زەویی ‌و بەبیابانبوون بووەتەوە و ساڵانە چەندین شەپۆلی خۆڵبارین روو لە ناوچەكە دەكەن، هەرێمی كوردستان ‌و عێراقیش پشكێكی زۆری شەپۆلەكانیان بەردەكەوێت.
فەرمانگە تەندروستییەكان و پزیشك ‌و پسپۆڕانی بوارەكانی تەندروستیی مرۆڤ رێنماییكان دەكەن، كە پێویستە لە كاتی شەپۆلی خۆڵبارین و دروستبوونی هەر جۆرە تۆز و خۆڵێكدا لە ناوچەكەت، ڕەچاوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بكەیت:
خۆڵبارین كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دەبێت، چونكە هەڵمژینی ئەو هەوایەی تەپ و تۆزی تێكەڵ بووە، بە شێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستیی مرۆڤ باش نییە و پێویستە هاووڵاتیان لە كاتی خۆڵباریندا چەند ڕێنماییەكی تەندروستی جێبەجێ بكەن، بە مەبەستی پاراستنی خۆیان و دەوروبەریان، چونكە خۆڵبارین ئەم كاریگەرییانەی دەبێت:
یەكەم: دەبێتە هۆی هەستیاریی واتە (حەساسیەت) بۆ بینایی و پێڵوی چاوەكان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبن.
دووەم: هەستیاریی بۆ لوتی مرۆڤ دروست دەكات، بە تایبەت ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە ‌و تووشی هەوكردن دەبێت، بەوەش گیرانی لوت دروست دەبێت و كەسەكە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
سێهەم: فشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوكردنی گوێچكەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی خۆڵبارینە و كاریگەریی نێگەتیڤ دروست دەكات لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، بە تایبەت كەسانی بەتەمەن و نەخۆش ‌و منداڵان.
چوارهەم: ئەو كەسانەی تەنگەنەفەسن یاخود تووشی ڕەبۆ بوون، لەگەڵ روودانی خۆڵباریندا، حاڵەت و نیشانەكانیان تێدا زیاد دەكات و مەترسییان لەسەر دروست دەبێت.
پێنجهەم: زۆرجار خۆڵبارین دەبێتە هۆی خورانی پێست و سوربوونەوە، وە هەندێك كاتیش دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی نەخۆشیی ئێكزیما.
شەشهەم: خۆڵبارین كاریگەریی خراپ لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان و سییەكان دروست دەكات، بۆیە كەسی تووشبوو حاڵەتەكانی كۆكە و پژمینی زیاد دەكات، چونكە دەنكۆڵەكانی ئەو خۆڵەی هەڵدەمژرێت، هەڵگری میكرۆب و بەكتریان.
سەرەڕای كاریگەرییە خراپەكانی خۆڵبارین لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، چەند ڕێگایەكی خۆپارێزییش هەن، كە پێویستە هاووڵاتیان رەچاوی بكەن و خۆیان بپارێزن:
یەكەم: داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاككردنەوەی شوێنی خۆڵبارین، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە لەگەڵ منداڵ ‌و خێزانەكانیان لە ماڵەوەن.
دووەم: لە كاتی چونەدەرەوەدا دەمامك ببەسترێت و ئەگەر خۆڵبارینەكە زۆر بوو، بە زوویی دەمامك بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی هەوای پاك هەڵبمژرێت.
سێهەم: پێویستە ئەو دەرگا و پەنجەرانە لەسەر دەرەوەی ماڵن، بە باشی دابخرێن و رێگە نەدرێت خۆڵ دزەبكاتە ناو ماڵ و ژوورەكان.
چوارهەم: زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكان، بەتایبەت لە كاتی شۆفێریكردندا، وە لە كاتی چونە دەرەوەدا هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بكرێتەوە و سەرەتا بۆ ماوەی كەمتر لە خولەكێك بەشێكی جامەكانی ئۆتۆمبێل بكرێنەوە ‌و هەوای ناو ئۆتۆمبێل بگۆڕدرێت، دواتر جامەكان دابخرێن.
پێنجهەم: لە كاتی خۆڵباریندا، خواردن و خواردنەوەی میوە و سەوزە و شلەمەنییەكان زیاد بكرێت.
شەشهەم: تێكەڵنەبوونی هاووڵاتیان و مامەڵەنەكردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە و ئاژەڵەكان، چونكە تۆز و خۆڵی فەرووی ئاژەڵەكان كێشە بۆ مرۆڤ دروست دەكات.
حەوتهەم: لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندیی بە هێڵی گەرمی تەندروستییەوە بكەن بە ژمارە (122)، كە هیچ تێچوویەكی نییە ‌و تیمە تەندروستییەكان بەخێرایی بەهانایانەوە دەچن.

17/05/2023

پێچراوە
خواردنە بەتام و ناوازەكە
بۆ ژەمێكی بەلەزەت و پڕ چێژ، پێچراوە باشترین بژاردەیە

هەمیشە لە جەژن و شادیدا بن
20/04/2023

هەمیشە لە جەژن و شادیدا بن

25/03/2023

سڵاو لە خۆشەویستانی پەیج

Lam rowa dukanman krawatawa🍟🥪🍔
30/07/2022

Lam rowa dukanman krawatawa🍟🥪🍔

رۆژی 12ی حوزەیران، رۆژی جیهانیی فەلافل بوولای ئێمە فەلافلێكی زۆر بەتام و جیاواز هەیەتاقیت كردووەتەوە؟سەردانمان بكە و چێژ...
13/06/2022

رۆژی 12ی حوزەیران، رۆژی جیهانیی فەلافل بوو
لای ئێمە فەلافلێكی زۆر بەتام و جیاواز هەیە
تاقیت كردووەتەوە؟
سەردانمان بكە و چێژ ببینە لە تامی راستەقینەی خواردن

01/06/2022

خۆشترین و بەتامترین پیتزا لای ئێمەیە
تەنها یەك جار تامی پیتزای هاویار بكەیت، مەحاڵە هەرگیز لە بیری بکەیت و تام ‌و چێژەكەی بۆ هەمیشە لەبێخی ددانەكانتا ئەمێنێتەوە

30/05/2022

سوپاس بۆ خودا، پاش دروستبوونی کێشەیەکی یاسایی کە لەدەرەوەی ئیرادەی ئێمە بوو، بە هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان، کێشەکەمان چارەسەر کرد و ڕێگریمانکرد لە داخستنی ڕێستورانت
ئێوەی ئازیز دەتوانن سەردانمان بکەن و چێژ لە خواردەمەنییەکان وەربگرن

29/05/2022

سڵاو و رێزی زۆرمان بۆ ئێوەی ئازیز
دوای شەش مانگ مامەڵەكردن و هاتوچۆ لە فەرمانگەكاندا، كە لە جیاتی هاوكاریكردن، وەڵامیان نەئەداینەوە، سەرئەنجام بەهۆی نەبوونی تەنسیق لە نێوان فەرمانگەكاندا، لە جیاتی پاداشت ‌و هاوكاریی، هاتوون دەرگای رێستورانتەكەمان پێ‌ دائەخەن، گوایە ئێمە مۆڵەتەكەمان بەسەر چووە، بەڵام ناپرسن لەخۆیان بۆچی كارەكانمان بۆ رایی ناكەن.
خوای گەورە ئاگادارە هیچ بەڵگەیەكیان نییە، تەنها ئەوە نەبێت كە ناهێڵن خەڵك كاسبی بكات
حسبنا الله ونعم الوكیل

رێستورانتی هاویاررۆژانە لە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانییەوە هەتا كاتژمێر 11:00ی شەو (بێجگە لە رۆژانی هەینی)، لە خزمەتی ئێو...
11/05/2022

رێستورانتی هاویار
رۆژانە لە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانییەوە هەتا كاتژمێر 11:00ی شەو (بێجگە لە رۆژانی هەینی)، لە خزمەتی ئێوەی ئازیزدایە ‌و پێشوازیتان لێدەكات بە پێشكەشكردنی خۆشترین خواردەمەنیی فرێش ‌و جۆراوجۆر.
بفەرموون گەورەمان بكەن و لای ئێمە پشوویەك بدەن

Address

ابراهیم احمد
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 23:50
Tuesday 09:00 - 23:50
Wednesday 09:00 - 23:50
Thursday 09:00 - 23:50
Saturday 09:00 - 23:50
Sunday 09:00 - 23:50

Telephone

+9647703597378

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawyar Restaurant posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Hawyar Restaurant:

Share

Category