Language Gate

Language Gate پەیمانگای دەروازەی زمان / پەیمانگایەکی تایبەتە بە زمانی ئینگلیزی ، کار ئەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی تاک لە ڕووی زمانەوانیەوە

سلاو دایک و باوکانی بەڕێز سبەی ٠ یەکشەممە ١/٩/٢٠١٩ ئاهەنگی کۆتایی و بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووانی فێرگەکەمان ئەنجام د...
31/08/2019

سلاو دایک و باوکانی بەڕێز
سبەی ٠ یەکشەممە ١/٩/٢٠١٩ ئاهەنگی کۆتایی و بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووانی فێرگەکەمان ئەنجام دەدرێت کاتژمێر ٣:١٥ خولەک ئامادەبونتان مایەی خۆشحاڵی و هەستکردنە بە بەرپرسیاری بەرامبەر دەرئەنجامی دوو مانگ و نیوی بەشداربووەکەتان.

ئەلبوومی یەكەمئەنجامدانی پشكنینی چاو بۆ منداڵانی فێرگەی هاوینەی منداڵی زیرەك و لاوی داهێنەرسوپاس و پیزانینمان هەیە بۆ دك...
30/08/2019

ئەلبوومی یەكەم
ئەنجامدانی پشكنینی چاو بۆ منداڵانی فێرگەی هاوینەی منداڵی زیرەك و لاوی داهێنەر
سوپاس و پیزانینمان هەیە بۆ دكتۆرە بەڕێزانە هاوكارمان بوون.

٧ ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەکاتی بۆنەکاندا:•کاتێک سەردانی شوێنێک دەکەیت پێشتر ئاگاداریان بکە بەتایبەت کەسە زۆر نزیکەکان چونک...
12/08/2019

٧ ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەکاتی بۆنەکاندا:

•کاتێک سەردانی شوێنێک دەکەیت پێشتر ئاگاداریان بکە بەتایبەت کەسە زۆر نزیکەکان چونکە حەزدەکەن بمێننەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە مەرجێک لە ٣٠خولەک تێپەڕ نەکات.

•پێویستە لە کاتی زەنگ لێداندا بچیتە لای دەرگاکەوە و چاوەڕێی خاوەن ماڵ بکەیت نەوەک بیکەیت بە ژاوەژاو.

• زۆر گرنگە کاتێک دەچیتە ژورەوە بە ڕووێکی خۆش و پێکەنینەوە سەلام لەیەکتر بکەن و چاوەڕێ بکە شوێنت بۆ دیاریبکەن بۆ دانیشتن.

•ئەگەر منداڵت پێبوو ئاگاداری پاکوخاوێنی ماڵەکە بیت کە دەچیت بۆ پیرۆزبای جەژن.

•لەکاتی گفتوگۆ و قسەکردندا پێویستناکات بچیتە تایبەتمەندی کەسەکانەوە هەوڵبدە تەنها لەسەر بابەتە گشتیەکان گفتوگۆ بکەن.

•لەکاتی پێشکەشکردنی هەر خواردن و خواردنەوەیەکدا هەوڵبدە ڕەتی مەکەرەوە و مەڵی ناخۆم چونکە لە ئەتەکێتی بۆنەکاندا گونجاو نیە.

•لەکۆتای سەردانەکەدا سوپاس و پێزانینی خۆو دەربڕە و داوای لێبکە ئەویش سەردانت بکات.
م.شیلان حمە
ڕاوێژکاری خێزانی

بەناوی بەڕێوبەر و مامۆستایان و سەرجەم ستافی تۆڕی پەیمانگاکانی ئەلفا و دەروازەی زمان گەرمترین پیرۆزبایی جەژنتان ئاڕاستە د...
11/08/2019

بەناوی بەڕێوبەر و مامۆستایان و سەرجەم ستافی تۆڕی پەیمانگاکانی ئەلفا و دەروازەی زمان گەرمترین پیرۆزبایی جەژنتان ئاڕاستە دەکەین و داواکارین لەخوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ خاک و وڵاتمان .

کۆرسی دەروازەی زمانی ئینگلیزی 😍😍😍👇👇👇👇👇👇نرخی کۆرس ٦٠ هەزار داشکاندن تا بەرواری 15-8-2019 جەژنانەی ئێمە بۆ تۆ ... نرخی کۆر...
09/08/2019

کۆرسی دەروازەی زمانی ئینگلیزی 😍😍😍
👇👇👇👇👇👇
نرخی کۆرس ٦٠ هەزار
داشکاندن تا بەرواری 15-8-2019
جەژنانەی ئێمە بۆ تۆ ... نرخی کۆرسەکە تەنها ٤٥ هەزار بە بۆنەی جەژنەوە.
پەلە بکە لە ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە
https://forms.gle/5FVAVhA7hRZg7Kgb9

بیرت نەچێت زمانی ئینگلیزی گەورەترین دەروازەیە بۆ کرانەوەی تۆ بەڕووی جیهان و بۆ بەرەو پێشبردنی توانا و لێهاتوی و بەهێزکردنی سیڤیەکەت هەموو کات پێویستت بە فێربونی زمانی ئینگلیزییە
👇👇👇👇👇👇
2019/18دەست پێدەکات
پەلەبکەن😍
بۆ #بەژداریکردن ناوی سیانی و ژمارەکەت بنێرە بۆ پەیج
👇👇👇👇👇👇
تایبەتمەندی کۆرسەکە /
١- ماوەی کۆرسەکە یەک مانگە
٢- هەفتەی ٤ ڕۆژ وانە دەخوێنرێت ڕۆژی ٢ کاتژمێر کە دابەشکراوە بەسەر هەر ٤ سکیڵی زمانی ئینگلیزی کە بریتین لە
( خوێندنەوە ، نوسین ، قسەکردن ، تێ گەشتن ).

٣- کاتی کۆرسەکە:
٢ بۆ ٤ پێش نیوەرۆ
٤ بۆ ٦ دوانیوەروان
٦ بۆ ٨ دوانیوەروان
٨ بۆ ١٠ شەو.

٤- هەموو هۆکارەکانی فێربوون بەکاردێت کە بریتین { چیرۆک و کتێب و ڤیدیۆ و فیلم و پڕۆگرامی تایبەت بە فێربوونی زمان } هەفتانە چالاکی تایبەت ئامادەدەکرێت بۆ بەرەوپێشچوونی تۆی بەشداربوو .
٥- هەموو پێداویستیەکانی تایبەت بە کۆرسەکە ئامادەکراوە بۆ بەشداربووان .
٦- گروپی فێربوون بە جۆرێکە لە 18 بەشداربوو تێ ناپەریت .
-----------------------------------------------------------------------
⚠️⚠️
بۆ پاراستنی کوالیتی کۆرسەکەمان
* ژمارەی بەشداربووان لە هەر کڵاسێک 18 بەشداربووە ، بۆیە ناونوسین سنوردارە .
-----------------------------------------------------------------------
☎️
ناونیشان :
پەیمانگای ئەلفا – ڕزگاری تازە – بەرامبەر پەیمانگای هونەرەجوانەکان .
07701850535 - 07501439305

هەڵمەتی بەکارهێنانی تەرمۆزەی ئاو لە جیاتی ئاوی دەبەی پلاستیک لە پەیمانگای ئەلفاو دەروازەی زمان دەستی پێکرد لە وانەی پەرو...
06/08/2019

هەڵمەتی بەکارهێنانی تەرمۆزەی ئاو لە جیاتی ئاوی دەبەی پلاستیک لە پەیمانگای ئەلفاو دەروازەی زمان دەستی پێکرد لە وانەی پەروەردەیی م.شیلان حەمە

کاریگەری خێزان لەسەر پەروەردەی منداڵتوێژینەوەیەک ئەنجامدرا لەلایەن البیرتو ابوچەر و چارلیز دیز فۆڕکێس بەناوی کاریگەریەکا...
31/07/2019

کاریگەری خێزان لەسەر پەروەردەی منداڵ

توێژینەوەیەک ئەنجامدرا لەلایەن البیرتو ابوچەر و چارلیز دیز فۆڕکێس بەناوی کاریگەریەکانی دایک و باوک لەسەر منداڵ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان، پێویستە خێزانەکان ئاگاداری ئاسوودەی ژینگەی خێزانی بن بۆ ئەوەی مندالێکی تەندرووست و متمانەبەخۆبوو بونیاد بنێن ئەمەش لە ڕێگای پەیوەندی کردن و هاوکاری و خۆبەخشی و فێربوون لە ناوماڵدا وە ڕۆڵی دایک گرنگترین بنەمایە لەسەر دروستکردنی کەسایەتی منداڵ.

•بۆچی دایک و باوک بەرپرسیاری یەکەمە لە پەروەردەی منداڵ؟

نهێنی سەرکەوتنی کەسەکان سەرەتا لە پەروەردەی خێزانیەوە دەست پێدەکات ئەمەش لە کەسێتی منداڵدا بەڕوونی دەردەکەوێت، منداڵ ڕاسپاردەی دایک و باوک کراوە و پێویستە سەرنج بخرێتە سەر پەروەردەی منداڵ لەساڵی یەکەمیدا چونکە لەم تەمەنەدا دڵێکی پاک و دەروونێکی بەنرخی هەیە و هیچ شتێکی تێدا تۆمار نەکراوە و دەتوانی چیت بووێت بەو جۆرە نەخشی بکەیت.

•چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکانمان بکەین؟

1.هەڵسوکەوتی توند و تیژ: بەکار‌هێنانی لێدان و وشەی نەشیاو بە سوک سەیرکردن و فەرامۆش کردنی،کەسێتیەکی ڕوخاو دروست دەکات.
2.هەڵسوکەوتی نەرم و نیان: حەزی لەچی بوو بۆی دابین بکەیت ئەمەش کەسێتیەکی لەخۆبای بەرهەم دەهێنێت.
3.هەڵسوکەوتی مامناوەند: پەروەردەکردنی بە شێوازی بەکارهێنانی ژیری و سۆز و ئاڕاستەکردنی بە شێوازی ڕێنمایی و پێگەیشتن ئەمەش کەسێتی بەهێز و تەندرووست بەرهەم دەهێنێت.

•پێنج هۆکارەکەی لەناوچونی خێزان.

1.جیاوازی لە نێوان گوفتار و کرداری دایک و باوک
2.نەبوونی پەیوەندی لەنێوان خێزان و خوێندنگە
3.جیاوازی پەروەردەکردنی منداڵ
4.هۆکارەکانی ڕاگەیاندن کوشندەترین هۆکارە لەسەر خێزان
5.کاتی بەتاڵ و مەشغول نە کردنی منداڵ بە شتی بەسوودەوە

•یانزە ستراتیژی خێزانی سەرکەوتوو.

1.خۆشەویستی و ڕێزگرتنی نێوان دایک و باوک
2.دیاریکردنی کاتی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵ
3.سەرنجدان لەسەر پەروەردەی دروست بە چیرۆک و نمونەیی دایک و باوکەکە
4.ڕێزگرتنی منداڵەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و مامـەڵەکردنی ڕۆژانە
5.تێگەیشتن لە دەروونی منداڵەکەت و پێدانی متمانە و خۆشەویستیی
6.بەژداریکردنی منداڵەکانت لە بڕیاردان و بوارەکانی ژیاندا
7.گرنگی پیدان و زانینی زیرەکی و حەزی منداڵەکەت و گەشەپێدانیان
8.هاندانی بەردەوام و سوپاس کردنیان بە پێدانی دیاری و شتی تر
9.فێرکردنیان چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکانیان بکەن و یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنیدا
10.ئارامگرتن لەسەر پەروەردەی منداڵ و گرنگی پێدانیان
11.کاتێک هەڵەیەک دەکات باسی هەڵەکەی مەکە بەڵکو فێری بکە کە چۆن ڕاستەکە ئەنجام بدات

لەکۆتایدا خێزان بەنرخترین شوێنگەیە بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەتایبەت لە قۆناغی ١-٧ساڵیدا، بەهیوای سوود بینین
م شیلان حمە - ڕاوێژکاری خێزانی

گەشتی ئەم هەفتەیەی فێرگەی هاوینەی منداڵانی زیرەک و لاوی داهێنەر بۆ سەیرانگای نەورۆزو باخچەی ئاژەڵان
31/07/2019

گەشتی ئەم هەفتەیەی فێرگەی هاوینەی منداڵانی زیرەک و لاوی داهێنەر بۆ سەیرانگای نەورۆزو باخچەی ئاژەڵان

وانەی پەروەردەی بابەتی  #بیرکردنەوەی ئەرێنی و نەرێنی لەلایەن مامۆستا   #سەرکار
28/07/2019

وانەی پەروەردەی
بابەتی #بیرکردنەوەی ئەرێنی و نەرێنی
لەلایەن مامۆستا #سەرکار

جالاکی هافتانەی فێرگەی هاوینەی منداڵانی زیرەک و لاوی داهێنەر بۆ سینەما سالم
27/07/2019

جالاکی هافتانەی فێرگەی هاوینەی منداڵانی زیرەک و لاوی داهێنەر بۆ سینەما سالم

کاریگەری خێزان لەسەر پەروەردەی منداڵتوێژینەوەیەک ئەنجامدرا لەلایەن البیرتو ابوچەر و چارلیز دیز فۆڕکێس بەناوی کاریگەریەکا...
27/07/2019

کاریگەری خێزان لەسەر پەروەردەی منداڵ

توێژینەوەیەک ئەنجامدرا لەلایەن البیرتو ابوچەر و چارلیز دیز فۆڕکێس بەناوی کاریگەریەکانی دایک و باوک لەسەر منداڵ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان، پێویستە خێزانەکان ئاگاداری ئاسوودەی ژینگەی خێزانی بن بۆ ئەوەی مندالێکی تەندرووست و متمانەبەخۆبوو بونیاد بنێن ئەمەش لە ڕێگای پەیوەندی کردن و هاوکاری و خۆبەخشی و فێربوون لە ناوماڵدا وە ڕۆڵی دایک گرنگترین بنەمایە لەسەر دروستکردنی کەسایەتی منداڵ.

•بۆچی دایک و باوک بەرپرسیاری یەکەمە لە پەروەردەی منداڵ؟

نهێنی سەرکەوتنی کەسەکان سەرەتا لە پەروەردەی خێزانیەوە دەست پێدەکات ئەمەش لە کەسێتی منداڵدا بەڕوونی دەردەکەوێت، منداڵ ڕاسپاردەی دایک و باوک کراوە و پێویستە سەرنج بخرێتە سەر پەروەردەی منداڵ لەساڵی یەکەمیدا چونکە لەم تەمەنەدا دڵێکی پاک و دەروونێکی بەنرخی هەیە و هیچ شتێکی تێدا تۆمار نەکراوە و دەتوانی چیت بووێت بەو جۆرە نەخشی بکەیت.

•چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکانمان بکەین؟

1.هەڵسوکەوتی توند و تیژ: بەکار‌هێنانی لێدان و وشەی نەشیاو بە سوک سەیرکردن و فەرامۆش کردنی،کەسێتیەکی ڕوخاو دروست دەکات.
2.هەڵسوکەوتی نەرم و نیان: حەزی لەچی بوو بۆی دابین بکەیت ئەمەش کەسێتیەکی لەخۆبای بەرهەم دەهێنێت.
3.هەڵسوکەوتی مامناوەند: پەروەردەکردنی بە شێوازی بەکارهێنانی ژیری و سۆز و ئاڕاستەکردنی بە شێوازی ڕێنمایی و پێگەیشتن ئەمەش کەسێتی بەهێز و تەندرووست بەرهەم دەهێنێت.

•پێنج هۆکارەکەی لەناوچونی خێزان.

1.جیاوازی لە نێوان گوفتار و کرداری دایک و باوک
2.نەبوونی پەیوەندی لەنێوان خێزان و خوێندنگە
3.جیاوازی پەروەردەکردنی منداڵ
4.هۆکارەکانی ڕاگەیاندن کوشندەترین هۆکارە لەسەر خێزان
5.کاتی بەتاڵ و مەشغول نە کردنی منداڵ بە شتی بەسوودەوە

•یانزە ستراتیژی خێزانی سەرکەوتوو.

1.خۆشەویستی و ڕێزگرتنی نێوان دایک و باوک
2.دیاریکردنی کاتی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵ
3.سەرنجدان لەسەر پەروەردەی دروست بە چیرۆک و نمونەیی دایک و باوکەکە
4.ڕێزگرتنی منداڵەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و مامـەڵەکردنی ڕۆژانە
5.تێگەیشتن لە دەروونی منداڵەکەت و پێدانی متمانە و خۆشەویستیی
6.بەژداریکردنی منداڵەکانت لە بڕیاردان و بوارەکانی ژیاندا
7.گرنگی پیدان و زانینی زیرەکی و حەزی منداڵەکەت و گەشەپێدانیان
8.هاندانی بەردەوام و سوپاس کردنیان بە پێدانی دیاری و شتی تر
9.فێرکردنیان چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکانیان بکەن و یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنیدا
10.ئارامگرتن لەسەر پەروەردەی منداڵ و گرنگی پێدانیان
11.کاتێک هەڵەیەک دەکات باسی هەڵەکەی مەکە بەڵکو فێری بکە کە چۆن ڕاستەکە ئەنجام بدات

لەکۆتایدا خێزان بەنرخترین شوێنگەیە بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەتایبەت لە قۆناغی ١-٧ساڵیدا
بەهیوای سوود بینین

ئامادەکردنی / م.شیلان حمە
سەرپەرشتیاری فێرگەی ھاوینەی منداڵی زیرەک

تەواو بوونی کۆرسی مەلەوانی گرووپی ئافرەتان 🙋 بەسەرکەوتووی کۆتای هات 🤝👍✌بەسەرپەرشتی مامۆستا لەنجە یاریزانی هەڵبژاردەی عێر...
26/07/2019

تەواو بوونی کۆرسی مەلەوانی گرووپی ئافرەتان 🙋 بەسەرکەوتووی کۆتای هات 🤝👍✌

بەسەرپەرشتی مامۆستا لەنجە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶

بەڵێنەکانمان کرد بە کردار 😎
پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ گرووپی نوی 📠📠

یان ئەتوانن پرسیار ؟؟؟ لەو بەڕێزانە بکەن کە بەشدار بوون
یان تاگیان بکەن و لە کۆمێنت پرسیاریان لێ بکەن

لە گرووپی نوێ چاوەڕێتانین ...

Address

Baxtyary
As Sulaymaniyah
46000

Opening Hours

Monday 08:30 - 18:30
20:30 - 23:00
Tuesday 08:30 - 18:30
20:30 - 23:00
Wednesday 08:30 - 18:30
20:30 - 23:00
Thursday 08:30 - 18:30
20:30 - 23:00
Saturday 08:30 - 18:30
20:30 - 23:00
Sunday 08:30 - 18:30
20:30 - 23:00

Telephone

+9647733701010

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Language Gate posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category