Dham Younis Mirany

Dham Younis Mirany Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dham Younis Mirany, Restaurant, Iraq, Erbil, Downtown, 2nd floor, F61 - هەولێر، داونتاون، نهۆ, Irbil.

من دەتوانم باشبم، خراپ بم، خائین بم، وەفادار بم، فریشتەبم یا شەیتان،‏‎من دەتوانم تۆم خۆش بوێت یان ڕقم لێت بێتەوە، دەشتوا...
24/10/2022

من دەتوانم باشبم، خراپ بم، خائین بم، وەفادار بم، فریشتەبم یا شەیتان،
‏‎من دەتوانم تۆم خۆش بوێت یان ڕقم لێت بێتەوە، دەشتوانم بێدەنگ بم، زانابم یان نەزان، یانی من مرۆڤێكم ئەم هەموو سیفەتەم تێدایە.
‏‎تۆش لەبیرت نەچێت ئەم شتانە بزانە:
‏‎من نابێت ئەو كەسەبم تۆ دەتەوێت. من ئەو كەسەم كە خۆم دەمەوێت، من دەبێت ئەو كەسەبم كە خۆم دەمەوێت دروستی بكەم، تۆ گەر بەنیازبیت بە ئارەزوەكانت من بجوڵێنیت ئەوە نابێت.
‏‎بیركردنەوە و ئیشكردن، خۆشی دەدات بە ژیانی مرۆڤەكان نەك ئارەزوەكان. من مەجبور نیم ئەو كەسەبم كە تۆ دەتەوێت. تۆش دەتوانی هەڵبژێریت منت دەوێت یان نا؟!.. بەڵام بیرت نەچێت ناتوانی بڕیاربدەیت كە دەبێت من چۆن بم.
‏‎دەتوانی خۆشت بوێم بەو جۆرەی كە هەم. دەشتوانیت بێزاربیت لێم بە بێ‌ ئەوەی شتێكم كردبێت، بەهەمان شێوە منیش ئەوە دەتوانم. دەزانی بۆ؟ چونكە هەردوو كمان مرۆڤین. ئەم دونیایە هی مرۆڤەكانە. بەڵام ئەم دونیایە هی ئەوانەيە هەستیان جوانە. تۆ ناتوانیت خۆت بسەپێنی بەسەرمنداو خۆت فەرزكەی بەسەرمدا. منیش هەروەها. تەنها خودا دەتوانێت باڵا دەست بێت بەسەر هەمووماندا.
‏‎هاورێ
‏‎من بەم جۆرە خۆم پەروەردەكردوە. حەسودەكانم خۆش ناوێن، بەڵام حەزدەكەم ئیدی حەسود نەبن.
‏‎دوژمنەكانم كەیفیان بەوە دێت نابوتم كەن بەڵام نەیان توانی. بیرتان نەچێت ئەگەر من حەقی ئەوەم نەبێت ستایشم بكەن مەیكەن. بەهەمان شێوەش حەقی ئەوەم نەبێت خۆشتان بوێم خۆشتان نەوێم.
‏‎تكایە نە حەسودبن، نەدوژمن. نە چاودێر بەسەركەسەوە. من لایەق بە ستایشم و تۆش بەهەمان شێوە.
‏‎بیرت نەچێت ئەگەر چاوت بەم نوسینەی من كەوت، هەموو رۆژێك بیخوێنەوە و بیهێنەوە بیری خۆت. هەموو مان مرۆڤین. شتی تایبەتی خۆمان هەیە. دەبێت یارمەتی یەكتر بدەین. بە هوشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەكان بكە. مرۆڤ شایەنی رێز و ستایشە. بیرت نەچێت ئەمە باشترین كلیلی دەرگاكانی ژیانە

Address

Iraq, Erbil, Downtown, 2nd Floor, F61 - هەولێر، داونتاون، نهۆ
Irbil
44000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dham Younis Mirany posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category