01/12/2023
زۆنی زانیاری
وشەی سەمون لە چییەوە ھاتیە ..؟
تاوەکو ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە عێراق سەموون خواردنێک نەبوو خەڵک بیخوات و زۆر بەکەمی لە بازاڕەکان دەبیندرا.
سەموون لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو لە عێراق بڵاوبووە .
ئەو کاتەی لە وڵاتی ئەرمینیا شەڕ روویدا و خەڵکێکی زۆری خەڵکی ئەرمینیا کۆچیان کرد لۆ عێراق و سەموون یەکێکە لە خواردنە باوەکان لە ئەرمینیا .
یەکەم کەس کە فڕنی سەموونی دانا لە عێراق کەسێکی ئەرمەنی بوو بە ناوی (سیمون) لەناوچەی باب ئەل ئاغا لە شاری بەغدا.
و خەڵکی بەغدا ناوی بەرھەمەکەیان لەناوی کەسەکە وەرگرت کە سیمون بوو ، بە تێپەڕبوونی رۆژگار ناوەکە بووە صمون و تا ئێستاش ئەم ناوە ھەر ماوە لەناو خەڵکیدا لەناو کوردیشدا وشەی( ص ) نیە و کرا بە ( س ) سەمون .