22/06/2021
تانکی ئاو کوشندەیە، ئەگەر ژیرانە هەڵینەبژێری.
لە ئێستادا ئەو پلاستیکەی کە تانکی خەزنکردنی ئاوی لێ دروست دەکرێت، هەڵگری ماددەی کیمیاوی ژەهراوین کە مەترسی جۆراوجۆری بۆ بەکارهێنەرەکانی هەیە. لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەبن و دەبێتە هۆی پیسبوون و ژەهراویبوونی ئاوەکە.
هەروەها بە گەرما و تیشکی سەروبنەوشەیی لە خۆیانەوە تێکدەشکێن، تایبەتمەندییە فیزیاییەکان و تەنە تەندروستەکانی ئاوەکە لە ناو دەچن و دەبێتە هۆی مەترسی. وە توێژینەوەی لە بارەوە کراوە ئەگەر بە بەردەوامی و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئاو لە تانکی پلاستیک بەکاربهێنیت، ڕەنگە دووچاری مەترسی تەندروستیشت بکاتەوە.
مەترسییە تەندروستییەکانی تانکی پلاستیکی خەزنکردنی ئاو
ئەو کەسەی ئاوەکە دەخواتەوە و بە هۆیەوە ماددە کیمیاویە شێبووەوەکان هەڵدەمژێت، چەندین کاریگەری ئاشکرای لەسەر لاشەی مرۆڤ هەیە. بۆ نموونە، (ماددەی بیسفینۆل) کاریگەری زۆر دەکاتە سەر سیستەمی دەردانی ناوەکی و هەروەها بە هۆکاری شێرپەنجە، تەنگەنەفەسی، کێشەکانی دڵ، گورچیلە، جگەر و ناڕێکی سیستەمی زاوزێ لە ئافرەتان ناسراوە.
توێژینەوەیەک لە ڕۆژنامە بڵاوکراوەتەوە، ژەهرناسی ماددەی کیمیاوی و خواردن، ڕایگەیاندووە، کە تانکی پلاستیکی ئاو پێکهاتەی کیمیاوی نادیار دروست دەکات وەک ئەسیتەلدەهایت، دیمیثل ترێفثلەیت، ترشی ترێفثلەیت. ئەزموونێکی کرداری لە لایەن گروپێک کیمیاگەری زانکۆی سەلاحەدین، کوردستان، عێراق لەسەر ئەم بابەتە، تێبینی ئەوەیان کردووە کە ئەو ماددەیەی دەبێتە هۆی شێرپەنجە لە پلاستیکەوە بۆ ناو ئاو دەگوێزرێتەوە، کە ئاماژە بە ئەگەری هەبوونی سەرەتای پێکهاتە کیمیاویەکان بۆ ناو ئاوی خواردنەوە دەدات. هەروەها، ڕاگەیەندراوە کە تیشکی خۆر و پلەی گەرمی خەزانەکان لە کوردستان- عێراق کاریگەری لە تایبەتمەندییە کیمیاوی و فیزیاییەکانی ئاو دەکەن.
ئەوانە ئەم هۆکارانەن کە زۆربەی وڵاتە پێگەیشتووەکان بە هۆیەوە تانکی پلاستیکی ئاویان قەدەغە کردووە.