Cafe64_

Cafe64_ نیشتمان و کلتور پێویستی بە قاوە و قاژێک شیرینی هەیە..بفەرموون بۆ ماڵەکەمان ڕانیە_ گەڕەکی نەورۆز

26/05/2026

شەوی جەژن لێرە لە کوردستان بەم شێوازەیە..
خوایە ئەم خەڵکە هەروا دڵ خۆش بێت
هەر بەخۆشی جەژن بکەین ..

23/05/2026

پیاسەیەکی عەسرانە لەگەڵ داکی حەوت منداڵ ،
داکم لە ڕیزی ئەو ژنانەیە کە هێشتا چێژ دەبینی لە گوێگرتنی ماملێ و گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی کچێنی خۆی لەگەڵ خاترەی ڕەفیقی و خاتونی براژنی ،

هەر کە پێبخاتە ناو سەیارە دەبێ پلەی لیست بەدڵی ئەو بێت ،
توڕە کردنیشی زۆر ئاسانە ساجدەیەک بەسە بۆ ئەوەی تا نوێژی ئێوارێ نەتدوێنێ 😂

20/05/2026

بڕواتان بێت هەر خۆی قاوەکە گۆرانی دەڵێت
دەنا من هیچ ئیدت و شتم نەکردووە 😂

قاوەی شەست و چوار شتێکی ترە 🤍📌

ئەمڕۆ ئەوەندەی لە سەرەتای بەهار دەچوولە کۆتاییەکەی نەدەچوو !عەسرێکی ئێگجار بەهاری و سەیراناوی بوو ،یەکێک بوو لەو ڕۆژانەی...
19/05/2026

ئەمڕۆ ئەوەندەی لە سەرەتای بەهار دەچوو
لە کۆتاییەکەی نەدەچوو !
عەسرێکی ئێگجار بەهاری و سەیراناوی بوو ،

یەکێک بوو لەو ڕۆژانەی پێوانەی کاتت لێتێکدەچێت ،
چونکە چەند ڕۆژێک لە ڕۆژێکدا دەژیت ..

13/05/2026

قسەیەک هەیە دەڵێ مادام ئیشەکە کەوتۆتە سەرپێی خۆی تەواو
پێویستی بە تۆ نەماوە ،
تا سەر ئێسقان من دژی ئەو قسەیەم ،،
ئیش ئەو کاتە لەسەر پێی خۆیەتی کە تۆ ئاگات لێیەتی
لا بکەیەوە فەوتاویییییی 😂😂

کوپی قاوە لە ٦٤

لێرە و لە ماڵە گەرم و گوڕەکەی ٦٤هیچ ڕۆژێک وەک ئەوەی تر نییە ،ئەم بەیانییە خەوم ئێگجار خۆش بوو ، خەبەرم نەبوبۆوە تا یانزد...
12/05/2026

لێرە و لە ماڵە گەرم و گوڕەکەی ٦٤
هیچ ڕۆژێک وەک ئەوەی تر نییە ،

ئەم بەیانییە خەوم ئێگجار خۆش بوو ، خەبەرم نەبوبۆوە تا یانزدە
احمد هاتە ماڵمان و لەگەڵ داکم خەبەریان کردمەوە ،
هەستاین هاتینە خوارێ داکم خەریکی ماڵ هەڵگرتن و شت بوو نەختێک یارمەتیماندا
و بابم گوتی ئەو پەنیرەی بخۆ بزانە چۆنە هەشتم بە دوو سەلکان داوە،،
خەریکی نان خواردن بووم احمدیش چاییەکی تێکرد و دانیش و کەوتە نان خواردن و قسە کردن لەگەڵ ماڵێ ..

هاتمە کافێ یەکەم شت دیتم یەکێک خەریکی پاکردنەوەی پەنجەرەکانە
یەکێک شیرینی و یەکێک قاوە دروست کردن ..
دەجار لەبەر خۆمەوە گووتومە الحمدللە کە رۆژێکی ئاسایی و جوانە هیچ کێشە و ناخۆشی و نەخۆشییەکی تێدا نییە ،
عەسر بە پێ ڕۆشتم بۆ سەرتاشخانە سەرێکیشم لە چاییخانەکاندا
و کیلۆیەک گەڵاسی ترشم کڕی ئەهـــا گۆشتنەکان
هاتمەوە کافێ و دیتم دووان خەریکی سڕینەوەی شوێنی شیرینی دروستکردنن
یەکێک ڕەفەی لای کۆفی کۆڕنەرەکە ،
گەڵاسەکەم دانێ و گووتم ئەم یاپراخە گەرم بکەنەوە تۆزێکم بۆ بێنن ..

هاتمە دەرێ دانیشتم دەجاری تر گووتومە الحمدللە

الحمدللە بۆ هەموو شتێک

ئێستا کە ئەمە دەنوسم لە دەرەوە لە سوچێکی کەپرەکە دانیشووم سەیری جوڵەی میوانەکانی ژوورێ دەکەم ـ

11/05/2026

یەکەم بەرهەمی کافێ ٦٤ بڵاو بۆوە 😂
شتی خۆشتریش لە ڕێیە

پێم حەیفە ئەم ئەلبومە نەبینن کە هەشت وێنەی تایبەتی ٦٤بەس بەو شەرتەی بە چاوی من سەیری بکەن ♥️
09/05/2026

پێم حەیفە ئەم ئەلبومە نەبینن کە هەشت وێنەی تایبەتی ٦٤
بەس بەو شەرتەی بە چاوی من سەیری بکەن ♥️

Address

Ranya
460012

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:59
Tuesday 08:00 - 23:59
Wednesday 08:00 - 23:59
Thursday 08:00 - 23:59
Friday 08:00 - 23:59
Saturday 08:00 - 23:59
Sunday 08:00 - 23:59

Telephone

+9647702279836

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Cafe64_ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Cafe64_:

Share

Category